“ئەنجامەکەی هاوتا نەبووە “

وردبینی بۆ سندوقێکی دەنگدانی بازنه‌ى هه‌ولێر دەکرێت

964+
شۆڕش هەرکی— هەولێر

كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، وردبینی بۆ سندووقێکی دەنگدانی گشتی دەکات كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى هاوتا نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ ئامێره‌كه‌ داویه‌تى.

وردبینییه‌كه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.10.2024 لەشاری هەولێر، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مەڕوان محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هه‌ولێرى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی راگه‌یاند، نۆ وێستگە کێشەکەیان تەنیا نەخوێندنەوەی USB بووە، سێ وێستگەش داتا و ژمارەکانیان هاوتانەبووە لەگەل جیاکردنەوەی دەستی بە کەمتر لە %5.
وتیشی ”تەنیا یەک وێستگە واتە یەک سندووق ژمارە و داتای جیاکردنەوەی دەستی، لەگەڵ ئەنجامی ئامێرەکان هاوتانەبووە و وردبینی بۆ ده‌كرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، سندوقه‌كه‌ لە بازنەی هەولێره‌، بە چاودێری سەرجەم نوێنەرانی سیاسی و نێودەوڵەتی كراوه‌ته‌وه‌ و وردبینی بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەی بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنێردرێت.
ئەم سندوقەی ئەمڕۆ دەکرێتەوە ژمارەى ده‌نگه‌كانى له‌سەر ئەو ژمارەی کۆمسیۆن زیادده‌كرێت كه‌ له‌ رۆژى21.10.2024 له‌ ئەنجامی بەرایی راگەیاندبوو.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نەتەوە یەکگرتووەکان: چاومان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى ه...

نەتەوە یەکگرتووەکان: چاومان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و قه‌بوڵكردنیه‌تى