دارستان كراوه‌ته‌ بیابان

بڕینى دارستانه‌كانى عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له ‌رێگه‌ى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ پیشان ده‌درێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕینەوەی دار له‌ دراستانه‌كانى عه‌فرین له‌ رۆژاواى كوردستان دیمه‌نى سروشتى  ئه‌و شوێنانه‌ى ته‌واو گۆڕیوه‌، به‌پێی چه‌ند دیمه‌نێك كه‌ له‌ رێگه‌ى مانگه‌ ده‌ستكردكانه‌وه‌ تۆماركراوه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵدا چۆن سه‌روشتى دارستانه‌كان كراونه‌ ته‌بیابان.

جەمال بالی، رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەرێكی كوردە لە رۆئاوای كوردستان دیمه‌نه‌كانى چه‌ند دارستانێكی عه‌فرین لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاوكردوەتەوە و نووسیویه‌تى “سه‌یركه‌ن، چۆن دارستانە چڕەکانی عەفرین بونەتە ناوچەیەكی گەورەی بێ بەرهەم، دوای ئەوەی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی لە ساڵی 2018 دا عەفرینیان داگیرکرد”، چیان به‌سه‌ر ئه‌م دارستانانه‌ هێناوه‌”.

ئاماژەی بەوەشكردووه‌، توركیا لە ماوەی شەش ساڵدا زۆربەی دارستانەکانی عەفرین و هەزاران دار زەیتونیان بڕیوەتەوە”.

لەمانگی كانونی دووەمی ساڵى 2018 سوپای توركیا هێرشی كردە سەر ناوچەی عەفرین لە رۆژئاڤای كوردستان، لەوكاتەوە چەندین راپۆرت لەبارەی تاوانە ژینگەیەكانی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەكانی بڵاوكراونەتەوە، ناوچەکە بە بەرهەمهێنانی زەیتون ناسراوە، بەڵام لەدوای هێرشەكەوە، داربڕین و فرۆشتنی دار زەیتونەکان و گۆڕینی زەویەكانی ناوچەكە بۆ مەبەستی سەربازی و نیشتەجێبون، زیانێکی زۆری بەناوچەكە گەیاندووه‌.

بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی PAXـی هۆڵه‌ندیش، كه‌ پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تەنیا لە ماوەی سێ ساڵی سەرەتای داگیركردنی عەفرین و تاوه‌كو ساڵی 2021، زیاتر لە 58%ی دارستانەکانی ئەو بەشەی رۆژئاڤای كوردستان بڕدراونەتەوە و لەناوبراون.

ئێران چاودێریی کاندیدەکان دەکات و لە ‌‌عەفرینیش هەزا...

ئێران چاودێریی کاندیدەکان دەکات و لە ‌‌عەفرینیش هەزاران دار بڕاونەتەوە