500 ژن بەشداربوون

چارەسەرێکی نوێ رێژەی مردن بە شێرپەنجەی رەحمی کەم کردووەتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

پزیشکەکان بەشانوباڵی سیستمێکی نوێی چارەسەری شێرپەنجەی “رەحم” هەڵدەدەن، کە بۆیان دەرکەوتووە ئەگەری مردن بە رێژەی 40% کەمدەکاتەوە، ئەوەش “گەورەترین پێشکەوتنە” بەرامبەر بەم نەخۆشییە لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا.

شێرپەنجەی رەحم چوارەم جۆری شێرپەنجەیە لەناو ژناندا لە جیهان، بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە نزیکەی 660 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون و 350 هەزار حاڵەتی مردن تۆماردەکرێت.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەڵێت، پلانە نوێیەکەی چارەسەرکردن، لەسەر ئەو نەخۆشانە تاقیکرایەوە کە وەک سەمپڵێک ولە ماوەی 10 ساڵدا لە بەریتانیا، مەکسیک، هیندستان، ئیتاڵیا و بەرازیل وەرگیراون، ئەوەش بریتییە لە خولێکی کورتی چارەسەری کیمیایی پێش ئەوەی نەخۆشەکان چارەسەری کیمیایی و چارەسەری تیشکی ئەنجام بدەن.

راپۆرتەکان لەسەر توێژینەوەکە کە زانکۆی لەندەن ئەنجامیداوە باس لەوە دەکەن کە ئەنجامی تاقیکردنەوە کلینیکیەکەی قۆناغی سێیەم دەریخستووە کە ئەگەری مردن بەهۆی نەخۆشییەکە بە رێژەی 40% کەمبووەتەوە و ئەگەری گەڕانەوەی شێرپەنجەکەش بە ڕێژەی 35% کەمبووەتەوە لە ماوەی لانیکەم پێنج ساڵدا.

دکتۆر ماری مەککۆرماک، لێکۆڵەری سەرەکی تاقیکردنەوەکە لە زانکۆی لەندەن، بە rۆژنامەی گاردیانی بەریتانی وتووە، کە دۆزینەوەکە گرنگترین پێشکەوتنە لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی خانەکانی رەحم لە کۆتایی سەدەی رابردووەوە.

زانایانی زانکۆی لەندەن و نەخۆشخانەکانی زانکۆی لەندەن بەدواداچوونی درێژخایەنیان بۆ ئەو نەخۆشانە تەواو کردووە، تاقیکردنەوەکە 500 ژنی وەرگرت کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەستنیشانکرابوون بۆ وەرگرتنی یان رێژیمی چارەسەری نوێ یان چارەسەری کیمیایی تیشکی ستاندارد، هیچ کام لە وەرەمەکانی نەخۆشەکان بۆ ئەندامەکانی دیکە بڵاونەبوونەتەوە.

دوای پێنج ساڵ، 80%ی ئەوانەی سەرەتا خولێکی کورتی چارەسەری کیمیایییان وەرگرتووە، لە ژیاندا بوون و شێرپەنجەکە دووبارە نەبووەتەوە و نە بڵاوبووەتەوە، هەروەها بۆ 72%یان شێرپەنجەکە نەگەڕاوەتەوە و نە بڵاوبووەتەوە. لە گروپی چارەسەری ستاندارددا، 72%ی بەشداربووان لە ژیاندا بوون و شێرپەنجەکە نەگەڕاوەتەوە یان بڵاوبووەتەوە بۆ ئەندامەکانی تر لە ئەوەش رێژەکەی 64% بووە.

دەرمانی دەردی شێرپەنجە پشکنینی پێشوەختەیە

دەرمانی دەردی شێرپەنجە پشکنینی پێشوەختەیە