• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی عێراق راگیران

فرۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى عێراقى...وێنە: ئاژانسى هەواڵى عێراقى

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق:

سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی عێراق راگیران

964+

توانا نەقی

بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکان راگیران بەهۆی موشەکبارانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل.

وەزارەتی گواستنەو و گەیاندنی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق راگیراون و بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

وەزایری گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، راگرتنی گەشتی فڕۆکەخانەکان بەشێوەیەکی کاتیە و بەمەبستی سەلامەتی گیانی گەشتیارانە بەهۆی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەوە.

دەشڵێت، کۆمپانیای گشتی بۆ کارگێڕی فڕۆکەخانەکان و کەشتیوانی ئاسمانی، وردە وردە دەستیکردووە بە پاککردنەوەی ئاسمانی عێراق لە فڕۆکە هاتوو و ڕۆیشتن و ترانزێت، بەمەبەستی پاراستنی

خوێندکارێکى زانکۆ تەقەى کرد؛ پۆلیسێک و دوو خوێندکارى بریندار کرد

وێنەى کۆلێژى ئیسرا لە بەغدا

لە بەغدا

خوێندکارێکى زانکۆ تەقەى کرد؛ پۆلیسێک و دوو خوێندکارى بریندار کرد

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى تۆمەتبارى شەڕەکەى کۆلێژى ئیسراى دەستگیرکرد کە لە شەڕێکدا دوو خوێندکار و پۆلیسێکى بریندار کردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میقدا میرى وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، هێزێکى فەرماندەیى پۆلیسى رەسافە، خوێندکارێکى کۆلێژى ئیسراى دەستگیرکردووە کە تەقەى لە پاسەوانى کۆلێژ و دوو خوێندکار کردووە و بریندارى کردوون”.

میرى باسى دەکات، تەقەکە لە ئەنجامى دروستبوونى شەڕێکەوە روویداوە، بەڵام بارى تەندروستى بریندارەکان جێگیرە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیس لێکۆڵینەوەى دەستپێکردووە و رێوشوێنى یاسایى گیراوەتەبەر و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

خوێندکارێکی زانکۆ بە فیشەک بریندار کرا

خوێندکارێکی زانکۆ بە فیشەک بریندار کرا