بچۆ بەشەناوخۆیى وەربگرە

ئەگەر خوێندکارى دەرەوەى شارى لە زانکۆى سۆران ئاگاداربە

964+

وریا فەتاح

زانکۆى سۆران ئاگادارى خوێندکارانى دەرەوەى شار دەکاتەوە، بە مەبەستى وەرگرتنى بەشەناوخۆیى سەردانیان بکەن .

بەپێى ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سۆران، خشتەیەک دیاریکراوە بۆ خوێندکارانى دەرەوەى شار بەتایبەت ئەوانەى لە بەشەناوخۆییەکان دەمێننەوە، کە سەردانیان بکەن و بەشەناوخۆیى وەربگرن.

ئەم پێنجشەممەیەى دێت، خویندکارانى دەرەوەى شارى فاکەڵتى یاسا و بەڕێوەبردن، زانست و ئەندازیارى، دەبێت سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن و بەشەناوخۆیى وەربگرن.

رۆژى 30ـى ئابى 2024، خوێندکارانى دەرەوەى شارى فاکەڵتیى ئاداب و رۆژێک دواتر خوێندکارانى فاکەڵتیى پەروەردە، بچن و بەشەناوخۆیى وەربگرن.

‏‎”خوێندکار ناسنامەى بەشەناوخۆیى ساڵى رابردووى پێبێت و بەپێی خشتەی داندراو، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەکان بکات، بە پێچەوانەوە مامەڵەکەى رایی ناکرێت”، لە ئاگادارییەکەدا واهاتووە.

‏‎لەبارەى ئەو خوێندکارانەى نوێن و یەکەم ساڵیانە دێنە بەشەناوخۆیى، دەبێت دواى تەواوبوونى ئەو خشتەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیى بەشەناوخۆییەکان بکەن.

لە سۆران خوێندکارانى زانکۆ دەرماڵەى شەش مانگ بەسەریەک...

لە سۆران خوێندکارانى زانکۆ دەرماڵەى شەش مانگ بەسەریەکەوە وەردەگرن