وەزارەتی کارەبای هەرێم:

رۆژانە 11 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دەدرێت بە هاوڵاتیان

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، لەم مانگەدا، رۆژانە نزیکەی 11 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دراوە بە هاوڵاتیان.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم بە 964ـی وت، “لەم 20 رۆژەی مانگی هەشتدا، لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، بە تێکڕا، نزیکەی 10 بۆ 11 کاتژمێری رۆژانە، کارەبای نیشتمانیی دراوە بە هاوڵاتیان”.

“لە گەرمیانیش بە هۆی تایبەتمەندیی ناوچەکە، کەمێک زیاتر لە ناوچەکانی تر و  لە شەو و رۆژێکدا، نزیکەی 13 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دراوە بە هاوڵاتیان”، ئومێد ئەحمەد وای وت.

ساڵانە و لە دوو وەرزی هاوین و زستاندا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە و ئەوەش، زۆر جار ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە.

"بەهۆی سووتانی محاویلەیەک هەرێمی کوردستان 83 مێگاوات کارەبای لەدەستداوە"

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم: هەر غازەکە گەیشت کارەبا ئاسایی...

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم: هەر غازەکە گەیشت کارەبا ئاسایی دەبێتەوە