مامۆستای مەکتەبە و قاچاخچی نوشتە و دوعایە
964+
دیلان محەمەد
لە ئارایشتگایەکی سلێمانی نوشتە و دوعا بۆ ھاوڵاتیان کراوە و بە دلیڤەری بۆیان گەیاندوونەتە بەردەمی ماڵەکانیان و قائیمقامیەتیش دەڵێت، ئەو کەسەی نوشتەی کردووە خاوەنی ئارایشتگاکەیە و پیشەی مامۆستایە.
رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، بەپێی زانیارییەکانی ئاسایشی سلێمانی لە ئارایشتگایەک لە گەڕەکی کوردسات بە ناوی شاھان، بەھۆی ئەوەی کاری نوشتە و دوعای تیاکراوە داخراوە.
ئەوەی خستەڕوو، لەسەر بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی یەک فەرمان دراوە بە دەستگیرکردنی ھەریەک لە خاوەنی ئارایشتگاکە و ئەو شۆفێرەی کاری گەیاندنی کردووە.
باسی لەوەشکرد، لەکاتی دەستگیرکردنی شۆفێرەکەدا چەند پسولەیەکی پێگیراوە، تێیدا دەرکەوتووە نوشتە بۆ ناوشاری سلێمانی و دهۆك و دەرەوەی وڵاتیش براوە.
تۆڕی 964 دەزانێت، تاوەکو ئێستا تەنیا ئەو دوو کەسە دەستگیرکراون بە فەرمانی دادگا.