لە شارباژێڕ

ئاگرەکەی زەردەبی باخی ترشی گوندەکەی سوتاند

+964

دیلان محەمەد جەزا

پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگرێک لە گوندی زەردەبی ناوچەی شارباژێر کەوتوەتەوە و رێژەیەکی زۆر دار و دەوەن سوتاوە.

فەرهاد ساڵح بەڕێوەبەری ناحیەی سیتەک بە 964ـی وت، پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە گوندی زەردەبی کەوتەوە و پاش سێ کاتژمێر توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.

باسی لەوەکرد، ژمارە تەلەفونێک پەیوەندیکردوە وتویەتی ئاگرێک کەوتوەتەوە لە زەردەبی بەهۆی لەحیم کردنەوە، ئێستا بە دوای ئەو ژمارە تەلەفونەدا دەگەڕێن.

ئەوەی خستەرو، بەهۆی ئاگرەکەوە رووبەرێکی بەرفراوان دار و دەوەن سوتاوە و بەشێک لە باخی ترشی گوندەکە سوتاوە و زیاتر لە 30 دۆنم زەویش سوتاوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاگر لە شارباژێڕ کەوتووەتەوە و 1000 دۆنم زەوی سووتاوە

ئاگر لە شارباژێڕ کەوتووەتەوە و 1000 دۆنم زەوی سووتاوە