هەشت کوڕ و چوار کچن

12 منداڵ لە شەقامەکانی سلێمانی دوورخراونەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە شاری سلێمانی، شەوی رابردوو 12 منداڵ لەسەر شەقام و لە شوێنی نەگونجاو دۆزراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ خانەکانی چاودێریی منداڵان.

ئەمڕۆ هەینی 19.7.2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو تا کاتژمێر 12:00 لە ناوبازاڕ و سەهۆڵەکەی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ چاودێریکردنی منداڵان و ئاگاداربوونیان بەڕێوەچوو، لەو هەڵمەتەدا 12 منداڵ لەو شوێنانە دوورخراونەتەوە و گواسترانەوە بۆ ماڵەکانی منداڵان.

بەشێک لە منداڵەکان لەسەر شەقام و بازاڕ کاریان کردووە و بەشێکی دیکەیان دەرۆزەیان کردووە، ئەوە قسەی هێمن محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەیە بۆ 964.

بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، “منداڵانی سەرشەقام و دەرۆزەکەرەکانیش، کە لە کاتێکی نەگونجاودا و بێ ئەوەی سەرپەرشتیارانیان لەگەڵ بێت لە درەنگانی شەو دەبینرێن، بۆیە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین دووریان بخەینەوە و رەسدیان بکەین.”

هەشت لە منداڵەکان کە لەسەر شەقام دوورخراونەتەوە کوڕ بوون، چوار منداڵەکەی دیکە کچن.

96 منداڵی ئیشکەر لە سلێمانی تۆمار کراون

96 منداڵی ئیشکەر لە سلێمانی تۆمار کراون