رۆژێک لە رۆژان
گۆرانی “یەڵا شۆفێر” هی کام هونەرمەندە؟
964+
ژووری هەواڵ
“یەڵا شۆفێر” ئەو گۆرانیەی ساڵانێکی زۆرە خاوەندارێتییەکەی لە نێوان حەسەن زیرەک، محەمەد ئەحمەد ئەربیلی و ئیبراهیم تاتڵیساس دا ونە نە خەڵکی دەزانن و نەبەشێکیش لەوانەی ئەم گۆرانییەیان وتۆتەوە.
سەرەتای ساڵی 1960، محەمەد ئەحمەد ئەربیلی دوای تەواوکردنی ئەرکی سەربازی لە عێراق دەگەڕێتەوە هەولێر و لە نەخۆشخانەی کۆماریی شاری ھەولێر بە شوفێر دادەمەزرێت، رۆژانە لەگەڵ بڕینی چەندین کیلۆمەتر، جیاواز لە ئیلهامی گۆرانییەکانی تر، شۆفێری دەبێتە ئیلهامە گەورە و ناوبانگە نەبڕاوەکەی گۆرانیەکە، دواتر ئێزگەی دەنگی بەغداد دەبێتە تۆمارگا و یەکەمین سەرچاوەی دروستبوون و بڵاوکردنەوەی گۆرانی “یەڵا شۆفێر”.
چاوان خەلیل ئەمجارە چیرۆکی گۆرانی “یەڵا شۆفێر” دەگێڕێتەوە لە پڕۆگرامی رۆژێک لە رۆژان.