خەڵک پابەند نییە

ئاگرکەوتنەوەکان بەرگرى شارستانى خورماتووى ناچار بە هەڵمەتێکى هۆشیارى کردووە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بۆ رێگریکردن لە کەوتنەوەى ئاگر و دانانى ئامێرى ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس و تەندروستى خورماتوو هەڵمەتێکیان بۆ شوێنە گشتییەکان دەستپێکردووە.

ئەمجەد عەباس، وتەبێژی بنکەی ئاگرکوژێنەوەى خورماتوو بە 964ـی وت، “لەپێناو سەلامەتی سەروماڵی هاوڵاتیان، بەردەوام دەبن لە هەڵمەتی وشیارکردنەوەی رۆژانەیان لە فەرمانگەو بنکە تەندروستییەکان و نێو بازاڕ و شوێنە گشتیەکانی قەزاکە، داواکاریشن هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بن و لە ئەگەری حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی گەورە، راستەوخۆ بنکەی ئاگرکوژێنەوە ئاگادار بکەنەوە”.

وەک ئەوەى ئەمجەد عەباس باسى دەکات، لەسنوورەکەدا بەپێی پێویست رێنماییەکانی بەرگرى شارستانى  جێبەجێ ناکرێت، بۆیە بەپێویستی دەزانن رۆژانە چەند کاتژمێرێک لەناو خەڵکیدا بگەڕێن بۆ هشیارکردنەوەو پێدانی رێنماییەکان، هەڵمەتەکەشیان بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

بە پێی ئامارێکی بەرگری شارستانی خورماتوو، لەماوەی شەش مانگی ئەم ساڵدا، ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لەسنووری خورماتوو بەم شێوەی لای خوارەوە بووە،
یەکەم: سوتانی دەغڵودان 13 رووداو
دووەم: ئاگری ماڵان حەوت رووداو
سێیەم: سووتانی دوکان و کارگەکان چوار رووداو
چوارەم: سووتانی ئۆتۆمبیل 11 رووداو
کۆی گشتی 35 رووداوی ئاگر کەوتنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاگر کەوتەوە و 200 دۆنم گەنم و پەرێزى دوو ئامۆزا سووتا

ئاگر کەوتەوە و 200 دۆنم گەنم و پەرێزى دوو ئامۆزا سووتا