زیانی زۆرى هەبووە
رەشەبا بەهێزەکە رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە
964+
سۆما حەکیم زادە
ئەو رەشەبا بەهێزەی چەند رۆژێکە باشووری کوردستانی گرتووەتەوەو و زەرەر و زیانی زۆر بە دارودرەختەکان گەیاندووە، گەیشتووەتە رۆژهەڵاتى کوردستان و زەرەرو زیانى زۆرى داوە.
شارەکانی ئیلام، بۆکان، مەهاباد و کرماشان ماوەی دوو رۆژە رەشەبایەکی بەهێز رووی تێکردوون و باران و هەورە بروسکەى بەهێز ناوچەکوردستانییەکانی گرتۆتەوە و بەم هۆیەوەژمارەیەکى زۆرى دارى ماڵان و پارک و شوێنە گشتییەکان شکاون و خەڵکێکى زۆرى کاسبکاریش زیانیان بەرکەوتووە.
بەڕێوەبەری گشتی قەیرانەکان لە ئێران، هۆشداری تووندی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت، ئەو باو و زریانەی کە ماوەی دوو ڕۆژە لە شارە کوردییەکان بەردەوامە، دواى ئەوە روو لە تاران و دەورووبەری دەکات.
هۆشداریش بە هاوڵاتیان دەدات، تا بۆیان بکرێت لە ماڵ بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.