بەدواداچوونی بۆ کراوە

خۆڵ و خاشاک فەرمانگەی گەشتوگوزاری راپەڕینی خنکاندووە

964+

پێشەوا محەمەد

فەرمانگەی گەشتوگوزاری راپەڕین لە خۆڵ و خاشاکدا خنکاوە، فەرمانگەی ژینگە بەدواداچوونی بۆ کردووە و دەڵێت، هاوڵاتیان ئەو خۆڵ و خاشاکەیان فڕێداوە.

فەرمانگەی گەشتوگوزاری راپەڕین کەوتووەتە گەڕەکی داستانەوە لە شاری رانییە و خۆڵ و خاشاکەکە جگە لە بۆ نێکی ناخۆش، دیمەنێکی ناشیرینیشی بە فەرمانگەکە و گەڕەکەکە داوە، “مەترسیی تەندروستیشی هەیە”.

محەمەد کەریم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، لیژنەیان بۆ کۆبوونەوەی ئەو خۆڵ و خاشاکە دەرکردووە و دەرکەوتووە لە لایەن بەشێک لە ماڵەکانی ئەو گەڕەکەوە فڕیدراوە.

وتیشی، “تەواوی ماڵەکان ئاگادارکراونەتەوە و کۆمپانیای بەرپرسیار لە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکیش بانگ کراوە کە بۆچی ئەو خۆڵە فڕێنەدراوە”.

پیشتریش لە چەند شوێنێکی رانییە و ئیدارەی راپەڕین پاشماوەی ئاژەڵ و خۆڵ و خاشاک فڕێدرابوو و مەترسیی بۆ سەر تەندروستیی هاوڵاتییان دروستکردبوو.

“سەرەتا ئەو ماڵانەمان ئاگادارکردووەتەوە و ئەگەر دووبارە ئەو سەرپێچییە بکەنەوە سزا دەدرێن”، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگە وای وت.

ئیدارەی راپەڕین پێویستی بە پشتێنەی سەوزاییە

ئیدارەی راپەڕین پێویستی بە پشتێنەی سەوزاییە