کێ وا دەڵێت؟
زۆرترین ده‌ستدرێژیی هاوڵاتییان بۆ سه‌ر كارمه‌ندانی كارگێڕیی ته‌ندروستییه
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
سه‌رۆكی لقی سلێمانیی كارگێڕانی ته‌ندروستی له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی 964 ده‌ڵێت، زۆرترین ده‌ستدرێژی رووبه‌ڕووی كارمه‌ندانی كارگێڕیی ته‌ندروستی ده‌بێته‌وه، له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌یه.
بڕیار ئازاد ئاماژه به‌وه ده‌كات فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕیی ته‌ندروستی له لایه‌ن وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی ته‌ندروستی و ته‌نانه‌ت میدیاكانیشه‌وه پشتگوێخراون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕیی ته‌ندروستی هه‌ن به خۆبه‌خشی كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام باسیان ناكرێت و گرنگی به خۆبه‌خشانی بواره‌كانی دیكه ده‌درێت.
“لە سلێمانی نزیکەی 500 کارمەندی گرێبەستی کارگێڕیی تەندروستی هه‌ن و بەردەوام هێرش دەکرێتە سەریان لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە ناوەندە تەندروستییەکاندا”، بڕیار ئازاد وای وت.
باسی لەوەش کرد، هه‌رچه‌نده نزیکەی 500 کارمەندی کارگێڕیی تەندروستی گرێبەست لە سلێمانی هه‌ن، به‌ڵام ئەو رێژەیە پێویستی ناوەندە تەندروستییەکان پڕ ناکەنەوە و سەنتەر هەیە لە سلێمانیدا کارمەندی نییە بۆ چاکردنی گڵۆپێکیش.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا