سبەی بارانە
ئەمڕۆ جەوەکەی گەرم و تۆزاویە
+964
پەری ساڵح
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە و کەشوهەواش کەمێک تۆزاوی دەبێت.
ئاسمانی ساماڵ و خۆرەتاو بەردەوام نابێت، کەشناسی دەڵێت بۆ سبەی کەشوهەواکە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو بروسکە و بارانبارین، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و تۆزوخۆڵیش زیاتر دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 24.5.2024
خێراى با / مامناوەند دەبێت (15 – 25) کم/س .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلەى سیلیزی .
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35
سلێمانى: 33
دهۆک : 35
زاخۆ : 35
هەڵەبجە : 35
کەرکوک: 38
سۆران : 31
حاجی ئۆمەران: 22
گەرمیان : 40پێشبینیکارێکی کەشوهەوا: دروێنەی جۆ و گەنمە زەردەکان بکەن