هاتوچۆ پەکى کەوت

شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى کەرکوک بەغدایان داخست

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هەر لەسەر کێشەى 20 هەزارەکە ئەمجارە شۆفێرانى بارهەڵگر، رێگاى کەرکوک بۆ بەغدایان لە نزیک سلێمان بەگ داخست.

کێشەى 20 هەزارەکە ئەوەیە، بارهەڵگرەکان بە بیانوى گومرگ و سۆنار لێیان وەردەگیرێت.

فیراس بەیاتی، کە شۆفێرێکى بارهەڵگرە بە 964ـى وت،”هۆکاری خۆپێشاندانەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەبازگەکان 20 هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت لە بەرامبەر سنۆنار و گومرگ”.

ئەوان جگە لە 20 هەزارەکە کێشەى ئەوەیان هەیە، بازگەکان 24 کاتژمێرى نین و لە دواى 12ـى شەوەوە مامەڵەکانیان رایى ناکرێن و هەندێ جار شۆفێران تا بەیانى دەوەستن و رێگاى دوو کاتژمێریان لێ بووە بە هەشت کاتژمێر، ئەو شۆفێرە بەو شێوەیە روونى کردەوە.

جەختیش دەکەنەوە، تا چارەسەرى کێشەکانیان نەکەن، رێگاکە ناکەنەوە.

964 زانیویەتى، لە کاتى گەیشتنى پۆلیسى فیدڕاڵى و هێزە ئەمنییەکانى سنورەکە، گرژى و ئاڵۆزى لە نێوان شۆفێرانى بارهەڵگر و هێزە ئەمنییەکان دروست بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند لە دوێنێوە خۆپیشاندانى شۆفێرانى بارهەڵگر لە کەرکوک و هەولێر و سلێمانى دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شۆفێرانى بارهەڵگر شا رێگەى سلێمانیان داخست

شۆفێرانى بارهەڵگر شا رێگەى سلێمانیان داخست