لە ناوچەی پیشەسازی کەلار

رەمپەی ئۆتۆمبێلێک بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی کەسێک


ئەحمەد مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە، لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار رەمپەی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ڤاڵڤۆ کەوت بەسەر ئۆتۆمبیلێکدا و پۆلیس دەڵێت، “دەستبەجێ کەسێک گیانی لە دەستداوە”.

پۆلیسی گەرمیان، لە زاری وتەبێژەکەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 1.5.2024 ئەوەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە، “ئەوەی گیانی لەدەستداوە ناوی “عومەر محەمەدە” لە دایکبووی ساڵی 1999 و دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە سەر بە قەزای کەلار”.

بە قسەی عەلی قەدوری وتەبێژی پۆلیس گەرمیان، “لە ئێستادا دوو کرێکار کە کاریان لەئۆتۆمبێلەکە کردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411 بەندکراون”.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، “پۆلیس لەسەرچۆنێتی رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە”.