30 هەزار نەمامە

لە رۆژی ژینگەدا لە هەڵەبجە هەڵمەتی دابەشکردن و چاندنی نەمام دەستیپێکرد

964+

عومەر فەتاح ــ هەڵەبجە

ئەمڕۆ 16ـی نیسان لە رۆژی ژینگەی کوردستان فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بەهاوکاری و هاوبەشی رێکخراوەکانی ژینگە و کۆمەڵگای مەدەنی هەڵمەتێکی نەمام بەخشین و چاندنیان دەستپێکردوە و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و لەباخچەی ساوایانی شنە بەهاوکاری چەند منداڵێکی باخچەکە چەند نەمامێکیان چاند.

سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، بەئەرکی خۆمان زانیوە بۆماوەی هەفتەیەک ئەم هەڵمەتە رابگەیەنین و نەمام دابەشبکەین و بیچێنین ئەمەش لەپێناو گرنگیدان بە رۆژی جیهانی ژینگە.

ئەو بەرپرسەی فەرمانگەی ژینگە ئەوەی خستەڕوو ئەوان بۆ تەواوی هەڵمەتەکەیان 30 هەزار نەمامی جۆراوجۆریان دابینکردوە و سەرجەم ئەو نەمامانەش بێبەرامبەر دابەشدەکرێت بەسەر فەرمانگەو رێکخراوەکان و ماڵاندا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە هەڵەبجە رادەگەیەندرێت

هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە هەڵەبجە رادەگەیەندرێت