بە بڕیاری وەزیر

پلەی (14747) پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پله‌ی 14747 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ به‌رزكرایه‌وه‌ و به‌ بڕیاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بڕیاری بۆ ده‌رچووه‌.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە له‌م باره‌یه‌وه‌ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

بە بڕیاری شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە ماددەی چواردە لە سیستمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە، تایبەت بە یاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتی ژمارە(6033) له 4.12.2011 تایبەت بە رێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی (14747) پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ی کارمەندان.