پلانی داهاتوویان چییە؟
وەزارەتی پەروەردەی عێراق: رێژەی نەخوێندەواری بۆ 12% دابەزیوە
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی نەخوێندەواری بۆ 12% دابەزیوە و فراوانکردنی بنبڕکردنی نەخوێندەواریش رادەگەیەنێت.
وەزارەتەکە پلانی بنبڕکردنی نەخوێندەواری لە ساڵی 2011ـەوە داناوە و 236 سەنتەر و 428 قوتابخانەی بۆ ئەو مەبەستە کردووەتەوە.
کەریم ئەلسەید، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لە ماوەی 13 ساڵدا وەزارەتی پەروەردە دوو ملیۆن و 250 هەزار کەسی لە نەخوێندەواری رزگار کردووە.
وتوشیەتی، “وەزارەتی پەروەردە سەرکەوتوو بووە لە پرسی بنبڕکردنی نەخوێندەواری و بۆ داهاتووش بە جدی کار لەسەر ئەو پرسە دەکات”.
وەزارەتەکە لە پلانیدایە کار لەسەر پڕۆژە یاسایەک بکات بۆ فراوانکردنی خوێندنی گەورە ساڵان پێدانی دەرفەت بە هەر هاوڵاتییەک، کە بە هەر هۆکارێک نەیتوانیوە بخوێنێت.
هاوکات عەبدولزەهرا ئەلهنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بە هەمان ئاژانسی راگەیاندووە، 10 پێش ئێستا ئاستی نەخوێندەواری لە عێراق 20% بووە و ئێستا ئەو رێژەیە بۆ 12% دابەزیوە.