جامی عێراق

ئه‌مشه‌و زاخۆ رووبه‌ڕووی شوڕته‌ ده‌بێته‌وه‌ و یاریگە سوورپۆش کراوە

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ چوارشەممە یاریگه‌ی زاخۆ كه‌شێكی زۆر تایبه‌تی ده‌بێت، كاتێك میوانداریی یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و شوڕته‌ ده‌كات، له‌ قۆناغی 16ی جامی عێراقدا.
یانه‌ی زاخۆ خۆی ئاماده‌كردووه‌ له‌ یانه‌ی شوڕته‌ بباته‌وه‌، له‌ دوێنێشه‌وه‌ هانده‌ران یاریگه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز رازاندووه‌ته‌وه‌.
یارییه‌كه‌ كاتژمێر 9:30ی ئه‌مشه‌و ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێز بێت.
هاوكات له‌ هه‌مان كاتدا سێ یاریی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه‌ربه‌لا له‌گه‌ڵ زه‌وڕا، ته‌ڵه‌به‌ به‌رامبه‌ر نه‌فت، هه‌روه‌ها نه‌جه‌ف رووبه‌ڕووی قوه‌ جه‌وییه‌ ده‌بێته‌وه‌ و براوه‌ی یارییه‌كان راسته‌وخۆ بۆ قۆناغی هه‌شت سه‌رده‌كه‌ون
خشته‌ی یارییه‌كان:

زاخۆ – شوڕته‌   9:30
كه‌ربه‌لا – زه‌وڕا 9:30
ته‌ڵه‌به‌ – نه‌فت  9:30
نه‌جه‌ف – قوه‌ جه‌وییه‌  9:30

تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی عێراق راكیشرا

تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی عێراق راكیشرا