لەماوەی دوو کاتژمێردا

 ئەمشەو لە کەرکوک بەهۆی چەند رووداوێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەماوەی تەنیا دوو کاتژمێری ئەمشەو چوار رووداو لەشاری کەرکوک تۆمارکراون، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی ئامادەی کەرکوک بە 964ی وت، سەربازێکی تەمەن 40 ساڵەی سوپای عێراق کە خەڵکی ناحیەی قەرەهەنجیرە، لەکاتی گەڕانەوە لە دەوامی فەرمی لە ناحیەی رەشادی سەر بە قەزای حەویجە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی قسەی سەرچاوەکە، لە رووداوێکی دیکە لەگەڕەکی ئیسکان بەهۆی دروستبوونی شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری ئۆتۆمبێل شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بریندار دەبێت، بریندارەکە تەمەنی 36 ساڵە کارمەندی پۆلیسی کەرکوکە.

هاوکات لەگەڵ ئەو رووداوانە، ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی ئامادەی کەرکوک دەڵێت، ئاگادار کراینەوە لەگەڕەکی بەدر بەهۆی شەڕی دوو دراوسێ بە کوتەک و بەرد هاوڵاتییەکی تەمەن 51 ساڵ بەهۆی زەبری کوتەک گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکان هێندە نەبوون، سەرچاوەکەی پۆلیسی ئامادە وتیشی، لەگەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوک چەند چەکدارێکی نەناسراو لەناو  ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا کامیری رەنگی سپی دەستڕێژی گوللـەیان لەگەنجێکی تەمەن 20 ساڵە کردووە و بەسەختی بریندار بووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ئەو گەنجەی بریندار بووە، چەکداری سەرایە سەلامی سەر بەموقتەدا سەدرە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە سنووری کەرکوک شەش کەس بە رووداو...

لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە سنووری کەرکوک شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون