لەسەرەتای ئەمساڵەوە

رێکخراوی داعش لە رۆژئاوای کوردستان 30 هێرشی ئەنجامداوە

964+

فەهمی نەبی

ئامارێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەریدەخات لە سەرەتای ئەمساڵەوە رێکخراوی داعش لە سوریا 30 جار هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەند ناوچەیەکی مەدەنی.

ئەمڕۆ هەینی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری سەرەتای ئەمساڵی بڵاوکردەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەی رێکخراوی داعش ئەنجامیداون، 16 چەکدار و هاوڵاتی کوژراون، لەو ژمارەیە 12 چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکراتی تیایدا بووە.

ئەوەی تێبینی کراوە 22 لەو هێرشانە لەناوچەی دێرەزوور بووە.

راگەیاندنی ئەو ئامارە لەکاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر چەکدارانی داعش لەرێگەی ماتۆڕسوارێکەوە لەگەڕەکی موفتی حەسەکە تەقەیان لە کارمەندێکی هێزە ئەمنییە کوردییەکان کرد و گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ هەینی رێکخراوی داعش کردەکەی لە ئەستۆ گرت.

رێکخراوی داعش 165 هێرشی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان ئەنجامد...

رێکخراوی داعش 165 هێرشی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە

رێکخراوی داعش هەموو دوو رۆژ جارێک هێرشێکی ئەنجامداوە

رێکخراوی داعش هەموو دوو رۆژ جارێک هێرشێکی ئەنجامداوە