تیمی بەرگری شارستانی لەوێن

لە بەنداوێکی ئاکرێ ئۆتۆمبێلێک نوقووم بوو

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی خردسێی قەزای ئاکرێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپترا-شۆڤرلێت کەوتە ناو بەنداوی گوندەکە و بە تەواوی نوقووم بوو.

رووداوەکە لە کاتێكدا بووە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بەگەشتێکی خێزانی لە قەراخی بەنداوەکە بوون، ئۆتۆمێلەکە راگیراوە بەڵام بە ئاراستەی بەنداوەکە جوڵاوە کەوتووەیە ناو بەنداوەکە، شایەتحاڵێک دەڵێت، کەسێکی خانەوادەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکە بووە، بەڵام بەر لەوەی نوقووم بێت خۆی رزگار کردووە.

سەعدوڵلا ئاکرەیی شایەتحاڵی رووداوەکەیە و ڤیدیۆیەکی بۆ 964 ناردووە دەڵێت، “ئێمە لەوێ بووین لەو کاتە خەریکی وێنەگرتن بووین، بینیمان ئۆتۆمبێلەکە کەوتە ناو ئاوی بەنداوەکە و بەخێرایی ژێر ئاو کەوت”.

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، “تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنەکە، بەڵام نەتوانراوە ئۆتۆمبێلەکە دەربهێرنرێت، بەیانی تیمەکان دەچنەوە شوێنەکە بۆ گەڕان”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ئێران ئاوی زێی بچووکی بەردایەوە و دوو ئۆتۆمبێل نوقم بو...

ئێران ئاوی زێی بچووکی بەردایەوە و دوو ئۆتۆمبێل نوقم بوون