دوو بەڕێوەبەرایەتی نوێش کراونەوە

کاری رێگاوبانی ناحییەکانی خدران و بنگرد خرانە سەر ئیدارەی راپەڕین

964+

پێشەوا محەمەد

کاروباری رێگاوبانی ناحییەکانی خدران و بنگرد، کە پێشتر سەر بە قەزای دوکان بوون و لەسەر بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی بوون، خرانە سەر ئیدارەی راپەڕین و وەزیری ئاوەدانکردنەوە بڕیارەکەی دەرکردووە.

بە وتەی بەڕێوەبەری رێگاوبان و ئاوەدانکردنی راپەڕین، پێشتر کەمترین کار بۆ ئەو دوو ناحییەیە کراوە و کاری هاوڵاتیانیش باش نەڕۆیشتووە، چونکە بۆ گەیشتنیان بە بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی سلێمانی زۆریان ویستووە و دوور بووە.

ئومێد حەمەعەلی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، دوێنێ چوونەتە لای وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ئەو بڕیارەی داوە کە کاروباری رێگاوبانی ئەو دوو ناحییەیە بێنەوە سەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەی ئیدارەی راپەڕین.

وتیشی، “ماوەیەکی کەمە بڕیاری کردنەوەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوە و تاقیگە لە راپەڕین دراوە و باسی چۆنێتی بەرەوپێشبردنی کارەکانیمان کردووە”.

بەپێی وتەی ناوبراو، چەندان پڕۆژەی گرنگی تریان بۆ راپەڕین ئامادەیە و لە کاتی خۆیدا هەموویان رادەگەیەنن و دەست بە کارکردن دەکەن تیایاندا.

پردەکەی دەربەندی رانییە لە 67%ـی تەواو بووە

پردەکەی دەربەندی رانییە لە 67%ـی تەواو بووە