120 قوتابی رزگارکران

تەقینی بۆرییەکی غاز گوندێکی چۆڵکردووە

964+

ژووری هەواڵ

بەهۆی تەقینی بۆرییەکی غازەوە لە گوندی قزلیار لە سنووری کەرکوک گوندێکی چۆڵکراوە و تیمەکانی فریاکەوتن لە شوێنەکەن.

ئەو بۆرییە گواستنەوەی غازە لە نێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و یایچی، کە کارکردنی شۆفڵێک هۆکاری تەقینی بۆرییەکە بووە.

ئێستا خەڵکەکەی بەرە و کەرکوک دەگوازنەوە لەبەر هۆکاری سەلامەتەییان.

میکائیل محەمەد مامۆستای گوندەکە بە 964ـی وت، بەیانی سەرقاڵی تاقیکردنەوە بووین لە قوتابخانە کە ئەو رووداوە روویدا بۆیە کۆتاییمان بە تاقیکردنەوەکان هێنا تا گیانی منداڵەکان رزگار بکەین.

وتیشی، 120 منداڵیان رزگار کردووە و دووریان خستوونەتەوە لە گوندەکە تا ئێستاش غازەکە هەر دووکەڵ دەکات و بۆنێکی زۆری لێ دێت.

وریا جلال بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیای غازی باکور بە 964ـی وت، ئەو بۆرییە غازی شلی بەرهەم هێنراوی کۆمپانیای غازی باکور لە سەر رێگای حەویجە دەگوازێتەوە بۆ کۆگاکانی کۆپانیای نەوتی باکور لە سەر رێگای دوبز، بەهۆی نۆژەنکردنەوە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکور بە شوفڵ شکاوە.

وتیشی، لە لایەن گازی باکور و نەوتی باکور بۆریەکە قوفڵ کراوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەو غازەی لە نێو بۆریەکە ماوە کۆتای پێ بێت بۆ ئەوەی دەست بە چاکردنەوەی و گۆرینی بۆریەکە بکرێت ئەوەش پێویستی بە کاتێکی زۆرە تاوەکو جارێکی دیکە غازی پێدا رەوانە بکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی