شۆفێرەکە هەڵاتووە

پۆلیسێکی هاتوچۆ لە لایەن شۆفێرێکەوە بریندار کرا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆ لە کاتی دەوامی فەرمی لەبەردەم نەخۆشخانەی نەسری ژنان و منداڵبوون، لەلایەن شۆفێرێکەوە بریندار کرا و پاشان شۆفێرەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

ئوسامە خالید کارمەندی بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک بە 964ـی وت، “رووداوەکە لەکاتێکدابووە، ئەو کارمەندەی هاتوچۆ لەبەردەم نەخۆشخانەی نەسر ئۆتۆمبێلێک بەئاراستەی پێچەوانەی شەقام هاتووە، پۆلیسەکە رێگری لێ کردووە و داوای ساڵیانە و مۆڵەتی شۆفێری لێ کردووە، بەڵام شۆفێرەکە ئامادە نەبووە پێی بدات و بە ئۆتۆمبێلەکەی برینداری کردووە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە”.

ئەوەشی وت، پۆلیسەکە شانێکی شکاوە و ئێستا لەلایەن دادوەری ئێشکگەرەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شۆفێرەکە دەرچووە.

بەوتەی ئەو کارمەندەی بەشی راگەیاندن، ئەو پۆلیسەی هاتوچۆ چەند مانگێکە بەشێوەی گرێبەست دامەزراوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی