دانی سویدی وادەڵێت
“بەمزوانە دەبمە تۆپ یەک”
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
دانی سویدی دوای بڵاوکردنەوەی بەرهەمی چارەنوس لەماوەی چەند رۆژێکدا لە سۆشیال میدیا رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە و دەڵێت، هەرچی بکەم خەڵک قسەم پێدەڵێت.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دانی سویدی وتی”بەمزوانە کلیپێکی نوێ بڵاودەکەمەوە و دەبێت هەموو سۆشیال میدیا ببێتەوە دانی سویدی و دەبمە تۆپ یەک”
لە ماوەی رابردوودا گرتە ڤیدیۆییەکی دانی سویدی بڵاوبوویەوە کە لە لایەن چەند کەسێکەوە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە هێرش دەکرێتە سەری و سەری سفر دەکەن.
ئەم ڤیدیۆیە کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و دانی سویدی سکاڵای یاسایی تۆمارکرد، بەڵام دانی دەڵێت، دوای ئەو رووداوە دڵتەنگ و خەمبارم”
پێداجوونەوەی: پەری ساڵح