سێ بازرگان دەستگیر کراون
لە پارێزگاى بابل دەستگیرا بەسەر 100 هەزار حەبى کیپتاگۆن
964+
ژووری هەواڵ
لە پارێزگاى بابل سێ بازرگانى مادەى هۆشبەر دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر 100 هەزار حەبى هۆشبەر لە جۆرى کیپتاگۆن.
دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق، رایگەیاند، هێزەکانیان بە هەماهەنگى بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى بابل لە هەڵمەتێکدا، سێ بازرگانى مادەى هۆشبەریان دەسگیرکردووە، کە 100 هەزار دەنکە حەبى هۆشبەرى جۆرى کیتپاگۆنیان پێبووە و ویستوویانە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشى بکەن.
حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانى عێراق، شەڕى بەرەنگاربوونەوەى مادە هۆشبەرەکانیان دەستپێکردووەو بە گوێرەى ئامارى وەزارەتى ناوخۆ، لە ساڵى 2023دا زیاتر لە 15 هەزار کەس بەتۆمەتى بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون.
کۆى ئەو ماددە هۆشبەرەى دەستى بەسەرداگیراوە لە ساڵی 2023 پێنج هێندەى ساڵانى رابردوو بووە.