کرێی خانوو گران بووە

لە گەرمیان تۆمارکردنی کرێنشین کەمیکردووە

964+

پێشەوا محەمەد

ساڵی رابردوو خۆتۆمارکردنی کرێنشینان لە گەرمیان کەمیکردووە، کۆمەڵەی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، کرێ خانوو لە ساڵی رابردوودا زۆر بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئاماری کۆمەڵەکە کە بە 964 دراوە، ساڵی 2023 نزیکەی 865 کرێنشین خۆیان تۆمارکردووە، لەکاتێکدا ساڵانی رابردوو چەند هەزار کرێنشینێک خۆیان تۆمار دەکرد.

سەیوان کەریم، سەرۆکی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی داکۆکی لە کرێنشینانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی ئەو فۆڕمە ئۆنلاینانەی دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڵاویان کردووەتەوە ناونووسینەکە کەمیکردووە.

دەشڵێت، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان زیاتر لە شەش هەزار کرێنشین لایان تۆمارکراون.

ئەو ئامارەی کۆمەڵەکە داویەتی بە 964 هی سەرجەم ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانە.

“ساڵی 2023 کرێی خانوو لە ئیدارەی گەرمیان بە رێژەی نزیکەی 20% زیادی کردووە و هۆکارەکەشی زۆری خێزانی عەرەبن کە هاتوونەتە سنوورەکە و نیشتەجێ بوون”، ئەوەش قسەی سەیوان کەریمە.

ئیدارەی گەرمیان بە شەش پڕۆژە خۆی نوێدەکاتەوە

ئیدارەی گەرمیان بە شەش پڕۆژە خۆی نوێدەکاتەوە