14 رۆژ دەرمان دەڕشێندرێت

لە کەلار مێروو و مێشوولە زیانبەخشەکان لەناودەبرێن

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان سێ رۆژە هەڵمەتی قەڵاچۆکردنی مێروو و مێشوولەی زیانبەخش و گوێزەرەوەی نەخۆشی دەستپێکردووە و دەڵێن، 14 رۆژ بەردەوام دەبن.

هەڵمەتەکە دوکانەکانی مریشکفرۆشی لە کەلار و چواردەوری، هەموو کۆڵانەکانی ناو شار و چواردەوری کەلار، کوشتارگەکانی کەلار و رزگاری، مەیدانی ئاژەڵانی رزگاری، بەشە ناوخۆییەکانی کچان و کوڕانی زانکۆی گەرمیان و بینای کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان و چەندان شوێنی دیکە دەگرێتەوە.

کامەران محەمەد، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان بە 964ـی وت، “هەڵمەتەکەمان دوو جۆرە، بەیانیان بە دەرمانی شل و پەمپ دەکرێت و ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت، ئێوارانیشمان هەیە لە رێگەی ئامێرێکەوە بە دوکەڵ ئەو مێرووە زیانبەخشانە لەناودەبرێن”.

وتیشی، “ئەو هەڵمەتە ساڵانە چەند جارێک هەیە و لە وەرزەکاندا ئەنجامی دەدەین، ئەمساڵ دەبوو مانگی نۆ ئەوە بکەین بەڵام لە تەندروستییەوە رەزامەندییەکەمان درەنگ بۆ هاتەوە”.

نەبوونی نەختینە لە بانک کێشە بۆ تەندروستی گەرمیان دروس...

نەبوونی نەختینە لە بانک کێشە بۆ تەندروستی گەرمیان دروست دەکات