کەشەکە جێگیرە و باران بارین لە گۆڕێ نییە
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا کەش جێگیرە و ئاسمانیش لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت، و پلەکانی گەرماش هەر وەکو دوێنێ دەمێننەوە.
بۆ ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمە گەرمیانە بە 23 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 12 پلە، ئەمە هەر بە پێی پێشبینییەکان بۆ سبەینێ دوو پەلەیەک بەرزدەبێتەوە لە هەموو ناوچەکان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 30.11.2023
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت.
خێراىی با / لە سەرخۆ (5 – 15) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان (9 – 10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى
سۆران: 17 پلەى سیلیزى