لەگەڵ بیری ژمارە 15

بیرێك گه‌ڕه‌كێكی ناحیه‌ى رزگارى حه‌سانده‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌هۆى لێدانی بیرێكی ئاو، دانیشتووانى گه‌ڕه‌كێكی ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌ خه‌م ره‌خسان و كێشه‌ و كه‌مئاویان نه‌ما.

گه‌ڕه‌كه‌كه‌، ناوى حه‌مرینه‌ له‌ناو سه‌نته‌رى ئه‌و ناحیه‌یه‌، بیرێكى كۆنى هه‌بوو ساڵى 1988 لێدرابوو، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ى ئاوى رزگارى ده‌ڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى قووڵییه‌كه‌ى كه‌م بووه‌، كێشه‌ى كه‌مئاوى بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ دروست كردبوو.

فه‌رمانگه‌كه‌ى رزگارى بڵاویكرده‌وه‌، بە هاوکاری کۆمەڵێک خێرخواز و سەرپەرشتی فەرمانگەکەیان توانیان بیرێکی قوڵ بۆ گەڕەکی حەمرین له‌ تەنیشت بینای دەزگای شەهیدان لێبدەن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، ئامادەکاریەکانی ئه‌م بیره‌ ته‌واو كراون و بەمزووانە لەگەڵ بیری ژمارە 15ی هەمان گەڕەک تێکەڵ دەکرێت و بە هاوبەشی ئاوی ماڵانی پێ دابین دەکەن و بەخستنەگەڕی بە تەواوی کێشەی کەم ئاوی سەرجەم ئەو

ماڵانەش چارەسەردەبێت.

بە لێدانی دوو بیری ئاو 620 خێزان دەحەسێنەوە

بە لێدانی دوو بیری ئاو 620 خێزان دەحەسێنەوە