"دەڕۆن بۆ هیندستان"

لە كه‌ركوك نمایشی سه‌رشه‌قام دەستپێدەکاتەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا، تیپه‌ هونه‌رییه‌ جیاوازه‌كانى شارى كه‌ركوك نمایشه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌، هاوکات تیپێکیان بۆ بەشداری فێستیڤاڵی کلتوری دەچن بۆ هیندستان.

ئه‌وه‌ى وڵاتى هیندستان، بریتییه‌ له‌ به‌شداربوونى تیپی میللی شاریا، وه‌ك تیپێكی هونه‌ری كه‌ بڕیاره‌ به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی نیشتمانی هیندستان بكات و چه‌ند تابلۆیه‌كی هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌و فێستیڤاڵه‌ پێشكه‌ش بكات.

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامیش له‌ كه‌ركوك،‌ بڕیاره‌ به‌ به‌شداری تیپه‌كانی شانۆی پێكهاته‌ جیاجیاكانی كه‌ركووك به‌ڕێوه‌بچێت.

وه‌زاره‌تى رۆشنبیری هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و چالاكییه‌ هونه‌رییانه‌ى كه‌ركوكى له‌میانى دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانى وه‌زیری رۆشنبیری له‌گه‌ڵ تیپه‌ جیاجیاكانى هونه‌رى ئه‌و شاره‌ بووه‌.

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان جه‌ختی له‌سه‌ر‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی كولتووری و هونه‌ری نێوان گه‌لان و بایه‌خه‌كانی بواری هونه‌ر و شانۆش له‌ شاری كه‌ركوك كردووه‌ته‌وه‌.

پشكنینی هۆڵه‌كان له‌ كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد

پشكنینی هۆڵه‌كان له‌ كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد

برنجه‌ بایه‌عیه‌كه‌ی كه‌ركوك‌ دزرا

برنجه‌ بایه‌عیه‌كه‌ی كه‌ركوك‌ دزرا