پاسپۆرتی جۆری A

ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرتیان لە هەولێر کردووە بچن وەریبگرنەوە

964+

فەهمی نەبی

پاسپۆرتی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئەوانەی تا رێککەوتی 11.6.2023 پەنجە مۆری پاسپۆرتی جۆری A یان کردووە، بچن وەریبگرنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر ئەو ئاگادارییەی بڵاوکردوەتەوە.

پاسپۆرتی هەولێر دەڵێت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لە تەواو بوونی پاسپۆرتەکەت لەڕێگەی ئەم لینکەوە بۆ ناوت بگەڕێ.

پاسپۆرتی جۆری A شێوازی ساڵانی پێشووە و بەم دوواییە بەهۆی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراق مامەڵەی ئەمجۆرە پاسپۆرتە وەستابوو، ماوەی ساڵێک زیاترە حکومەتی عێراق بڕیاریداوە کار بە سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بکات کە لەماوەی یەک رۆژدا تەواو دەبێت.

نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات کاتێک دەچن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان یەکێک لەم ناسنامانەیان لابێت کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.

ژمارەیەکی زۆری دەفتەری پاسپۆرت گەیشتە بەغدا

ژمارەیەکی زۆری دەفتەری پاسپۆرت گەیشتە بەغدا