داوای دیاریکردنی نرخی مانگانەی مۆلیدە دەکەن
خاوەن مۆلیدەکانی کەرکوک شەقامیان داخستووە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکانی کەرکوک گردبونەتەوە و شەقامی سەرەکی بەردەم قایمقامیەتیان داخستووە و داواکارن بە زوترین کات نرخی مانگانەی مۆلیدە دیاریبکرێت.
لە کۆتایی هەموو مانگێک لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکان بەسەرپەرشتی نوێنەری قایمقامیەت و فەرمانگەی کارەبا، کاتژمێرەکانی کارپێکردنی مۆلیدەکان سفر دەکەنەوە و پاشان نرخی یەک ئەمپێر مۆلیدە بۆ ئەو مانگە دیاری دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ 2ی مانگە و نرخەکە دیارینەکراوە.
محەمەد خەلیل نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان بە 964ی وت، “لەلایەن یەکێک لەپەرلەمانتارەکانەوە سفرکردنەوەی کات ژمێرەکانی کارپێکردنی مۆلیدەکان راگیراوە بە بیانوی بوونی گەندەڵی لە هەژمارکردنی کاتژمێرەکان، بۆیە داواکارین چارەسەر بکرێت ئەگەرنا کار بە مۆلیدەکانمان ناکەین”.
ئەم لینکانە هەواڵی پەیوەندیدارن بەم بابەبەتە: