دیمەنی رووداەکە. وێنە:سۆشیال میدیا.
ئەم ئێوارەیە بووە
لە ئاهەنگی هاوسەرگیری دەگەڕانەوە 7 ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
964+
ژووی هەواڵ
بەگوێرەی سەرچاوەیەک بۆ 964، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای ناحیەی زوبەیدیە و نوعمانیە روویداوە، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
رووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل روویداوە، کە پاسێکی نەفەرهەڵگر، بارهەڵگرێک و سەیارەیەکی تایبەت بوون لە نزیک گوندی ئوم سینیم لە قەزای ئەلعەزیزییە بووە.
بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەکە بێت، لە ئەنجامی رووداوەکە، هەر حەوت سەرنشینی ناو پاسەکە کە ئەندامی یەک خێزان بوون، راستەوخۆ دوای رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، کە لە “ئاهەنگی هاوسەرگیری” لە زوبەیدیە گەڕابوونەوە.
هەروەها سەرچاوە ئەمنییەکە ئەوەشی وتووە، “سێ بریندار کە دۆخیان سەختە رەوانەی نەخۆشخانەی ئەلعەزیزییە کراون، ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە گواستراونەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی تەندروستی پێش ئەوەی رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە”.