ناوی ئەو کاندیدانەی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوکرایەوە کە لە خوێندنی باڵا وەرگیراون

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ناوی کاندیدانی وەزارەتەکەی کە وەرگیراون لە خوێندنی باڵا بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13.92023، وەزرەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، دوای دەرچوونی ئەنجامەکانی خوێندنی باڵا بۆ ماستەر و دکتۆرا، لێژنەی باڵای خوێندن لە وەزارەتی ناوخۆ، کۆبوونەوەی ئەنجامدا و کۆنووسی وەرگرتنی 26 کاندیدی دەرچووی پەسند کرد.

راشیگەیاند، داوا دەکەین دەرچووان سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن.

رێنمایی نوێی خوێندن بۆ وەرگیراوانی ماستەر و دکتۆرا راگ...

رێنمایی نوێی خوێندن بۆ وەرگیراوانی ماستەر و دکتۆرا راگەیەنرا

“ھەر پێشکەشکارێک کە لە لیستی وەرگیراوان ناوی نەھاتووە و گازندەی ھەیە، دەتوانێت بە نوسین لە ماوەی 15 رۆژدا، لە رێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەم بڵاوکراوەیە سەردانی دیوانی وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان/ دیراسات بکات، بەمەرجێک لە سەرکەوتووانی خولی  یەکەم بن”، وەزرەتی ناوخۆی هەرێم وا دەڵێت.

لیستی سەرکەوتووانی بەرایی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) بەپێی پلانی پەسەندکراوی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ساڵی 2023:

+964صورة من منصة (شبكة):