داوای تێستی کردووە
گەرمیان خواستی کارەبای زۆرە و کەمی پێدەدرێ
964+
هونەر فارس – گەرمیان
کارەبای گەرمیان داوای تێستی کارەبای لە وەزارەتەکەی کرد و پێی وایە، ئەوان پێویستیان بە 250مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام کەمتر لە 130مێگاوات کارەبایان پێ دەدرێت.
بە گوێرەی سۆراغی964، فراوانبوونی خێرای رێژەی دانیشتووان لە قەزای کەلار بەهۆی بونیادنانی 15یەکەی نیشتەجێبوون، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی زۆربوونی خواست لەسەر هاوبەشی نوێ، هەروەک هەڵکشانی بەکارهێنانی کارەبا بە رێژەیەکی بەرچاو.
سبەی بۆ ماوەی شەش سەعات کارەبای سۆران دەپچڕێت
ساڵی 2022 کۆتاجار بوو، تێست بۆ زانینی رێژەی کارەبا لە گەرمیان کرا، کە تەنیا %4.5ی کارەبای هەرێمی کوردستانی بۆ دابین دەکرێ، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەڕێوبەرایەتیی کارەبای گەرمیان بە 964ی وت، “ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی لە سنووری کەلار دروست دەکرێن، کاریگەریی راستەوخۆیان کردووەتە سەر کەمبوونەوەی مێگا و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە گەرمیان”.
گەرمیان لەو داواکارییەدا بە تەنیا نییە، هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین، بە نووسراوی فەرمی داوای تێستی رێژەی کارەبایان لە وەزارەتی کارەبا کردەوە، سەرچاوەکەی کارەبای گەرمیان ئەوەی وت، “پێویستە لەم وەرزەدا خواست لەسەر کارەبا زۆرە، ئەو تێستە ئەنجام بدرێ”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا