زانکۆی دهۆک بازاڕسازى و پلانسازى زیاد كرد
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
زانکۆی دهۆک بۆ ئەمساڵ دوو بەشی نوێى خوێندنی زانستی زیادكردووه، ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كانیشی کردەوە بۆ وه‌رگرتنى قوتابیان.
هەردوو بەشی (بازاڕسازی – مارکێتینگ) و (پلانسازی شار) دوو به‌شه زیادكراوه‌كه‌ى زانكۆى دهۆكن، كه پێشتر له زانكۆكه‌دا نه‌بووه.
د. لوقمان هادی حەسەن، یارده‌ده‌ری سەرۆکی زانکۆی دهۆک بە 964ـی وت، هەموو ئاماده‌كارییه‌كان تەواوكراون و دەستیان بە ناردنی ناوی بەشەکان بۆ سیستەمی زانکۆلاینى ئەمساڵ كردووه.
وتیشی “ستافی تەواو بۆ هەردوو بەشەکە دابینکراوە بەڵام هیچ مامۆستایه‌کی نوێ دانەمەزراوە، بەڵکو هەمان فەرمانبەری پێشوو لەم بەشە نوێیانه دەستبەکار دەبن”.
روونیكرده‌وه، ئەم فەرمانبەرانە پێشتر خۆیان تایبەتمەندی ئەم بەشانە بوون، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەشەكان نەیاندەتوانی وانە بڵێنەوە.
بەشی (بازاڕسازی) یاخود مارکێتینگ لە کۆلیژی کارگێری و ئابووری و بەشی (پلانسازی شار)یش لە کۆلێژی پلاندانان دەکرێنەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن