ئه‌ڵمانیا وێستگه‌یه‌كی بوومه‌له‌رزه‌زانى له ‌دهۆك داده‌مه‌زرێنێت

964+

هێڤى دێوالى – دهۆك

ناوەندی FGZ ـی بوومەلەرزەزانی لە وڵاتی ئەڵمانیا، وێستگه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ شارى دهۆك داده‌مه‌زرێنێت و مامۆستایه‌كى زانكۆش باس له‌ ورده‌كارییه‌كانى ئه‌و وێستگه‌یه‌ ده‌كات.

جه‌مال دۆسكى، مامۆستای زانکۆ و راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، بە 964ـى راگەیاند، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك یەکەمین مامۆستای هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە بوومەلەرزەدا لە وڵاتی ئەڵمانیا بەشداربووه‌ .

ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و وێستگه‌یه‌ له‌ دهۆك داده‌مه‌زرێندرێت، هه‌واڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانیش هه‌مان وێستگه‌ هه‌بێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن