یەکەم کۆمپیوتەری ئەپڵ بە زیاتر لە 22 دەفتەر دۆلار فرۆشرا
964+
عادل کانەبی
لە مەزادێکی ئاشکرا یەکەمین بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵ کە کۆمپیوتەرێک بوو تابەت بە خاوەنی کۆمپانیاکە بە 223 هەزار دۆلار فرۆشرا.
کۆمپیوتەری جۆری ئەپڵ یەک، کە یەکەمین بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵ کە لە نێوان ساڵەکانی 1976 – 1977 بەرهەمهێندراوە و لە لایەن ستێڤ جۆبسەوە بەکارهێنراوە.
لە جیهان نزیکەی 300 دانە لەم جۆر کۆمپیوتەرە درووستکراوە و نرخی هەر دانەیەکیشیان 666 دۆلار بووە، بە هۆی ئەوەی کۆمپیوتەرکەی ستیڤ جۆبس واژووی ئەوی لەسەر بووە، بووە هۆی ئەوەی کە نرخی لە مەزادەکە بگات بە 223 هەزار دۆلار واتا 330 هێندەی نرخی راستەقینەکەی خۆی.
ئەمە یەکەمین جار نییە کە شتێکی تایبەتی ستیڤ جۆبس لە زیادکردنی ئاشکرا بفرۆشێت، جارێکیتر دەستنوسێکی ستیڤ جۆبس لە هەمان مەزاد بە بڕی 176 هەزار دۆلار فرۆشراوە.
کۆمپانیای ئەپڵ کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیای ئەمریکییە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری کوپەرتینۆ، کالیفۆرنیای ئەمریکایە. گەورەترین کۆمپانیای جیهانە لە رووی سەرمایەی بازاڕەوە، چوارەم گەورەترین فرۆشیاری کۆمپیوتەری تایبەتە هەروەها دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری مۆبایلە، یەکێکە لە پێنج کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری ئەمریکی، شانبەشانی ئەلفابێت (گووگڵ)، ئەمازۆن، مێتا (فەیسبووک) و مایکرۆسۆفت.