بەرگری شارستانی کۆیە: ئاگرەکەی ناو کەمپی زانکۆ نەگەیشتووەتە باڵەخانەکان
964+
پێشەوا محەمەد
کەمێک بەر لە ئێستا ئاگر لەناو کەمپی زانکۆی کۆیە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کە بە 964 دراوە ئاگرەکە نەگەیشتووەتە هیچ باڵەخانەیەکی زانکۆکە.
عەمید گۆران، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانن، “بەڵام تەنیا پووش و پەڵاشی ناو کەمپەکە سووتاوە”.
وتیشی، “ئێستا تیمەکانمان لەوێن و لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە نزیک بوونەتەوە”.