یانەی رانیە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی برادۆستی بردەوە
964+
مەجید بتوێنی – رانیە
لە گەڕی شەشەمی خولی پلە یەكەكانی کوردستان، ئەمڕۆ ١٥ـی کانونی یەکەم، یانەی رانیە لە یاریگای ئازادەڕەش میوانداری یانەی برادۆستی کرد.
یانەی رانیە، لە پێنج یاری رابردوودا تەنیا ١٠ خاڵی کۆکردووەتەوەو لە دووی یرای رابردوودا بەسەر یەکەوە دۆڕا بوو، ئەمەش پاڵنەر بوو یانەکە هەر لە سەرەتای دەستپێکی یارییەکە هێرش ببەنە سەر گۆڵی یانەی برادۆست و سوود لە فاکتەری یاریگاو جەماوەر ببینن.
هێرشەکانی یاریزانانای رانیە بۆ سەر گۆڵی یانەی برادۆست، هەرزوو ئەنجامەکەی دەرکەوت و لە خولەکی ١٠ـی گێمی یەکەمدا، رائید یوسف، گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی رانیە تۆمار کرد.
لە گێمی دووەمی یارییەکە، لەدوای چەند هێرشێک برادۆست نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات، یاریەکە گەیشتە کاتی زیادکراو.
لە خولەکی دووەمی کاتی زیادکراودا، لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا، یاریزان چالاک سەرکەوت، گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ رانیە تۆمار کردو سێ خاڵی یارییەکەشی مسۆگەر کرد.
یاریزانانی رانیە دوای گۆڵی دڵنیایی، ئارامتر یارییان دەکرد، لە هێرشێکی دیکەی پێچەواندا محەمەد حامید لە خولەکی ٩٤ توانی گۆڵی سێهەم، بەمەش یارییەکە سێ بە هیچ لە بەرژەوەندی رانیە کۆتاییهات.
بەو سەرکەوتنە، یانەی رانیە کۆی خاڵەکانی لە شەش یاریدا کردە ١٠ خاڵ.
ئاکۆ عەبدوڵا راهێنەری یانەی رانیە دوای یاریەکە قسەی بۆ پەیامنێری 964+ کردووەو دەڵێ؛ دوای دوو دۆڕان لەسەریەک ئەمڕۆ توانیمان قەرەبووی بکەینەوە و سێ خاڵ بەدەستبهێنین.”
زیاتر وتی “هێشتا یانەی رانیە، کاتی لەبەردەستدا ماوەو دەتوانێت لە ١٢ یاری داهاتوودا خاڵی زیاتر کۆبکاتەوە”.
یاری داهاتووی رانیە، لە گەڕی حەوتەم چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو لە شاری هەولێر دەبێت.