بۆرییه گه‌وره‌كان به رێگاوه‌ن بۆ ئاكرێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك بۆرى گه‌وره به‌رێگاوه‌ن بۆ قه‌زاى ئاكرێ، ئاوى ئه‌و قه‌زایه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌و بۆریانه بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه ستراتیژیه‌كه‌ى ئاوه، كه چه‌ند ساڵێكه بۆ ئاكرێ و ده‌وروبه‌رى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه چه‌ندین ساڵه ده‌ستیپێكردووه، به‌هۆى قه‌یرانى دارایی كاره‌كانى وه‌ستابوو، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش دابینكردنى ئه‌و بۆرییه گه‌ورانه كاره‌كانى پڕۆژه‌كه‌ى وه‌ستاندبوو، به‌ڵام ئاوى ئاكرێ ده‌ڵێت “تواندرا له وڵاتى ئێرانه‌وه دابین بكرێن”.
پڕۆژه‌ى ستراتیژى ئاوى ئاكرێ بودجه‌ی 116 ملیار دینارى بۆ ته‌رخان كراوه، تا ئێستا 65%ـى كاره‌كانى ته‌واوبووه.
زرار ئه‌حمه‌د هه‌ركی، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى ئاكرێ، به 964ـى راگه‌یاند “بۆرییه‌كان به‌رێگاوه‌ن بۆ ئاكرێ، به‌گه‌یشتنیان كاره‌كانى ئه‌و پرۆژه‌یه خێراتر ده‌كات”.
وتیشی “له‌و بودجه‌یه‌ى بۆى ته‌رخانكراوه تا ئێستا 55 ملیار دینار دراوەتە کۆمپانیاى جێبه‌جێكار و کارەکانی دیکەش تەواو بکەن پارەکەی دیكه‌شیان پێدەدرێت”.
زرار ئەحمەد ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌رێگه‌ى ئه‌م پڕۆژەیەوه سه‌نته‌رى ئاکرێ و ناحیەی بجیل به 18 گوندى سنووره‌كه‌یه‌وه راستەوخۆ لێی سودمەند دەبن، وتیشی “هەرکاتێک بمانەوێت دەتوانین 22 گوندی دیکەشی بخەینە سەر تا لێی سودمەند بن”.