100 گوند و 4 قەزای بەسەرەوەیە

بە ملیارێک دینار رێگای دێلێژە قیرتاو دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رەزامەندی قیرتاوکردنی رێگای دیڵێژەی وەرگرتووە و بڕیار وایە بچێتە بوواری جێبەجێکردنەوە.

رێگاکە پێنج کیلۆمەترە و سەنگاو، چەمچەماڵ و بازیان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بڕی یەک ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.

100 گوند و چوار قەزا بەسەر ئەو رێگایەدا هاتوچۆ دەکەن.

محەمەد جەمیل، بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ماوەی دوو ساڵ زیاترە داوای قیرتاوکردنی ئەو رێگایەیان کردووە ئێستا پێیان وتراوە رەزامەندی وەرگیراوە.

وتیشی، “ئێمە دوایین دەرخستەی کارکردنی رێگاکە دەنێرین بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات دەستبەکارکردن بکرێت تێیدا”.