ئاسایشی هه‌ولێر: بازرگانێکی مادەی هۆشبەرمان ده‌ستگیر كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه، بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیر كردووه و له‌گه‌ڵیدا كه‌لوپه‌ل و چه‌ند ماده‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه گیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایگه‌یاند، لەلایەن هێزەکانیان دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیویانه تۆمەتبارێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا دەستیان بەسەر چەند جۆرێک مادەی هۆشبەری وه‌ك “مەریوانە، کریستاڵ، جامایکا و حەبی ترامادۆڵ” گرتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کەلوپەلی کێشان و پێوانەکردنی مادەی هۆشبەریشیان له ده‌ست ئه‌و كه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.