رێگای پیادەی بەرزاییەکانی گەلی شێرانە دروست کرا
964+
هەژین فەتاح
ئەمڕو چوارشەممە رێگای گەشتیاریی گەلی شێرانە، ئەو رێگایەی لە بەرزاییە و بۆ پیادە بەکاردێت، کرایەوە، ئهمهش دوای دروستکردنی دیواری رێگاکە بە ئاسن بۆ نەهێشتنی مەترسی کەوتنی گەشتیاران لە رێگاكەدا.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە 964ی وت، لە گەلی شێرانە رێگایەکی بەرزایی هەبوو، هاوڵاتیان مهترسی كهوتنیان لهسهر بوو لهوێدا، بۆیه وەزیری ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی راسپارد بۆ دروستکردنی رێگاكه، ئهمڕۆش دوای تەواوبوونی رێگاکە، كرایهوه.
گەلی شێرانە شوێنێکی گەشتیاریە و دەکەوێتە ناحیەی دێرەلوک لە سنووری قەزای ئامێدی، ئەو رێگایە 85 مهترە و لە بەرزاییدایە، لە سەرەتای ئەمساڵدا تا ئێستا سێ کەس لەو رێگایەدا کهوتن و بریندار بوون.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا