بەهۆی کارەباوە دوو کرێکار لە کەرکوک گیانیان لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی

بەهۆی تەزوی کارەباوە لە کەرکوک چوار کرێکار کارەبا گرتیانی و دوو لە کرێکارەکان گیانیان لە دەستداوە دووانی تریشیان بەسەختی بریندار بوون.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ی وت، لە کاتی کارکردنی لە سەربانی خانویەکی لەگەڕەکی ئازادی چوار کرێکار کارەبا گرتوونی، دوو لە کرێکارەکان گیانیان لە دەستدا و دوو کرێکارەکەی دیکەش بریندار بوون و یەکێک لە کرێکارەکان بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە ئێستادا سەرجەمیان لە نەخۆشخانەی ئازادین.

رزگار سەعید بەرپرسی سەندیکای کرێکاران بە 964ی وت لە سەرەتای ساڵەوە تاکو ئێستا هەشت کرێکار گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 10 کرێکار بریندار بوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی