گۆڤارەکەی زانکۆی گەرمیان لە سایتی سکۆپەسی نێودەوڵەتی منتمانەی پێکرا .وێنە:سۆشیال میدیا
گۆڤارەکەی زانکۆی گەرمیان لە سایتێکی نێودەوڵەتی وەرگیرا
میلاد جەلال – گەرمیان
گۆڤاری پاسەر-ی زانکۆی گەرمیان، لە سایتی سکۆپەسی نێودەوڵەتی منتمانەی پێکرا و لەمەوبەدوا توێژینەوەکانی گۆڤارەکە لەو سایتە بڵاودەکرێتەوە.
سكۆپهس Scopus پێگهیهكى داتابهیسى سایتهیشنه بۆ توێژینهوهى زانستی، لە ساڵی 2004 دهستى به بڵاوكردنهوه كردووه و سهر به دامهزراوهی (Elsevier)ـه، له بوارهكانى زانسته سرووشتییهكان، زانستهكانى تهندروستی، فیزیا، و زانسته پهتییهكاندا توێژینهوه و بابهتى ئهكادیمی بڵاودهكاتهوه.
حەیدەر ئیبراھیم، سەرنوسەری گۆڤاری پاسەر بە964ى وت”گۆڤاری پاسەر ی زانکۆی گەرمیان، یەکەم گۆڤارە لەسەر ئاستی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن سایتی سکۆپەس متمانەی پێکراوە و توێژینەوەکانی بڵاودەکاتەوە، ئەمەش بۆ ریزبەندی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کاریگەریەکی باشی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆی گەرمیان”
ئاماژەی بەوەشکرد،تاکو ئێستا ھیچ توێژینەوەیەکمان لە سایتەکە بڵاو نەبۆتەوە، بەڵام بڕیارە لە مانگی 11ـی داهاتوو بابەتەکانمان دابنرێت.
گۆڤاری پاسەر بۆ زانستە پەتی و پراکتیکیەکان، لە ساڵى 2019 یەکەم ژمارەی لێ دهرچووه، تاوهكو ئیستا 10 ژمارەی لێ بڵاوكراوهتهوه لەگەڵ یەک ژمارەی تایبەت، بە کۆی گشتی 125 تۆژینەوە لە بواری زانستە پهتی و پراكتیكییهكانی له خۆیدا كۆكردووهتهوه.